Home | Back to Courses

نووسەری ژیانی خۆتبە

Course Image
Partner: Udemy
Affiliate Name:
Area:
Description: لەم کۆرسەدا بە وردی و کرداری باسی ئەوە دەکەین کە چۆن بتوانین کۆنتڕۆڵی ژیانی خۆمان لەدەستی خۆماندابێت، نەک خەڵکی تر.تێیدا باسی ئەمانە کراوە:١ــ بەرهەمداربوون.٢ــ خۆناسین.٣ــ ئاگایی بەرانبەر بە خۆمان.٤ــ زیرەکی هەستی.٥ــ دووبارە لەدایکبوونەوە.٦ــ گۆڕینی ڕەفتار و تێڕوانین.٧ــ دۆزینەوەی ئامانجی ژیان.لەگەڵ کۆرسەکەدا فایلی پی فی ئێف بەردەستکراوە بۆ بەشداربوو بۆ ئەوەی ڕاهێنان و چالاکی ئەنجام بدات.ئەم کۆرسە سوودی زۆرە بۆ چارەسەرکردنی برینەکنی ڕابردوو و دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ، بۆ متمانەبەخۆبوون و گۆڕینی تێڕوانین، بۆ کەمکردنەوەی برینی نەرێنی و باشترکردنی زیرەکی هەستی، بۆ نەهێشتنی قەلەقی و باشترکردنی بڕیاردان لە ژیاندا.پێویستە بەرشداربوو تێنووسێک دابنی بۆ ئەوەی بە کرداری تێبینییەکان تۆمار بکات و ڕاهێنانەکان ئەنجام بداتکۆرسەکە ئامادەکراوە و تۆمارکراوە لە لایەن کەیفی چۆمانیلەگەڵ کۆرسەکەدا پێشنیاری چەند کتێبێک دەکرێت بۆ بەشداربوو بۆ ئەوەی دوای کۆرسەکە سوودیان لێ وەربگرێت و بەردەوامی بدات لە پەرەدان بە خۆیکۆرسەکە کراوەتە سێ بەش، بەشی یەکەم باسی بەرهەمداربوون دەکات، بەشی دووەم باسی تیمارکردن و پاکبوونەوە لە برین و هەستەکانی ڕابردوو دەکات، بەشی سێیەم باسی دۆزینەوەی ئامانجی ژیان دەکات.لە بەشی یەکەمدا جگەلەوە، باسی خۆناسین و دۆزینەوەی برینەکە و دەرووندرووستی دەکات، چونکە پایەیەکی گرینگن بۆ بەرهەمداربوون.لە بەشی سێیەمدا باسی هەرچوار بنەماکەی دۆزینەوەی ئامانج دەکات بە شێوەیەکی کرداری بۆ ئەوەی ئامانجی ژیان بدۆزیتەوە.
Category: Personal Development > Personal Transformation > Personal Transformation
Partner ID:
Price: 19.99
Commission:
Source: Impact
Go to Course